بە سەرۆکایەتی یارەڵڵا شاندێکی ئەمنی گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا

ئەمنی
  • 17-04-2023, 14:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا"عەبدولئەمیر یاروڵڵا" سەرۆک ئەرکانی سوپا ،گەیشتنە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی شاری کەربەلای پیرۆز.
     شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە "شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی "لیوا عەبد ئەلئەمیر یارەڵڵا " سەرۆک ئەرکانی سوپا،و لیوا" قەیس محەممەداوی " جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "کە سەردانەکە بۆ ئاگاداربوونە لە دۆخی ئەمنی لەناو کەرتەکانی سوپادا .