یارەڵڵا بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا

ئەمنی
  • 15-04-2023, 12:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی سوپاسالارفەریق اول رکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژاوای نەینەوا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە سوپاسالار فەریق اول ڕوکن عەبدولەئەمیر  یارەڵڵا ئەمڕۆ گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژاوای نەینەوا ، ڕوونیشی کردەوەکە سەردانەکە بەمەبەستی شارەزابوونە لەڕەوشی ئەوئۆپەراسیۆنانەی کە فرقەی 15 و 20 پێی هەڵدەستن.
    هەروەها یارەڵڵا جەختی کردەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششی هەواڵگری و ئەمنی و ڕاوەدونانی تیرۆریستان لە بیابانی ڕۆژئاوای نەینەوا، دەستخۆشیشی لە ڕەوشی ئەمنی قەزاو ناحیەکانی نەینەوا کرد و قوربانیدانی هێزە ئەمنیەکانیشی بەرزنرخاند.