دەزگای هەواڵگری سەربازی 14 تۆمەتبار دەستگیر دەكات، یەكێكیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوە

ئەمنی
  • 13-04-2023, 21:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی 14 تۆمەتباری ڕاگەیاند، كە یەكێكیان بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوە.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بەیاننامەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی بەشەكانی حەوتەم و هەشتەم و شانزە و حەڤدەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، بۆسەی توند لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی (بەغدا، ئەنبار، كەركوك و نەینەوا) دانران.
    ئاشكراشیكرد: ئەم بۆسانە بوونە هۆی دەستگیركردنی یەكێك لەو تیرۆریستانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی چواری تیرۆر لە ناوچەی هیت و هەروەها (13) تۆمەتبار بە چەندین كەیس لە قەزای داقوق و قیارە و قائیم و مەحمودیە دەستگیركران و بەگوێرەی چوارچێوە جێبەجێكراوەكان ڕادەستی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كران.