وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ شارەزایانی وزەی نێودەوڵەتی تاووتوێی پڕۆژەکانی توێژینەوەی زانستی دەکات

ناوخۆ
  • 29-03-2023, 10:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نعیم عبودی لەگەڵ شارەزایانی ئاژانسی ئەتۆمی باسی لە پەڕەپێدانی توێژێنەوەی زانستیکرد .
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری خوێندنی باڵا وسەرۆکی دەستەی ئەتۆمی عێڕاقی نعیم عبودی لە ڤیەننا باسی لە پەڕەپێدانی پڕۆژەکانی توێژینەوەی کرد لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەویش لەمیانەی سەردانی بۆ ئاژانسەکە و سازدانی دیدار لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی نجات موختاڕ.
    وتیشی کە هەردوولا باسی هاریکاریان کرد لەنێوان سەنتەرەکانی توێژینەوەلەعێڕاق لەگەڵ ئاژانسە نێودەوڵەتیەکە لەبوارەکانی ئاسایشی خۆراک و شێرپەنجەو گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.
    هەروەها لەمیانەی سەردانەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا چاوی کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی عڕاسیا بلال نسولی و پێکەوەباسیان لە هاوکاری زانستیکرد لە بوارەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و فێرخوازی وڕاهێنان.