هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆریست لە دیالە دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 28-03-2023, 16:55
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سێ تیرۆریستی مەترسیداری لە دیالە دەستگیرکردووە.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەدوو ئۆپەراسیۆنی جودادا کەلەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەوە ئەنجامدرا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان دوو بۆسەی تۆکمە لەزاڵگەی 109 نرایەوە کەدەکەونە نێوان هەردوو پارێزگای بەغدادو دیالە و گوندی فاتمیات.
    وتیشی لەهەردوو بۆسەکەدا 3 تیرۆریست دەستگیرکران کە بەپێی مادەی 4 ی تیرۆر داواکراوبوون لە قەزای بلدڕوز وسنووری نێوان بەغدادو دیالە، کەهەردووکیان بۆمبی تەقێنەریان پێبوو.