حکومەت ڕەزامەندی دەردەبڕێت دەربارەی لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ میسرو سعودیە دا

ناوخۆ
  • 28-03-2023, 16:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕەزامەندی دەربڕی بە لێکتێگەیشتنەکانی حکومەت لەگەڵ هەردوو وڵاتی میسر وسعودیە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ دانیشتنی حەوتەمی خۆی بۆ ئەمساڵ گرێدا بەسەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی وبەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە ، لەدانیشتنەکەدا کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە وەرگیرا.
    وتیشی ئەنجومەنەکە باسی لە دامەزراندنی تاقیگەی پشکنینی کیمیاوی وبایۆلۆجی مەترسیدارکرد لە دەروازەسنووریەکان، ڕاسپاردەشی دەرکرد بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لەمبارەیەوە.