ئەمیندارێتی گشتی : زیاتر لەیەک ملیۆن مامەڵە ڕاستنامەی ئەلکتڕۆنیان بۆکراوە

ناوخۆ
  • 28-03-2023, 13:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەی ڕاستنامەکانی ڕاگەیاند کەبەشێوەیەکی ئەلکتڕۆنی ئەنجامدراون.
    وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی حیدڕ مجید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە تاهەنووکە 49 دەزگاو فەرمانگەی حکومی ڕاستنامەکانیان بەئەلکتڕۆنی کردووە، ژمارەی دادنووسەکانیش کە ئەم سیستەمە پەیڕەودەکەن گەیشتووەتە 44 دادنووس لە بەغداو لە پارێزگاکان، بەگشتیش ژمارەی ڕاستنامەکان گەیشتووەتە 1٫032٫595.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم هەنگاوانە لەلایەن 
    فەرمانگەی سەنتەری زانیاری نیشتیمانیەوە ئەنجام دەدرێت کەسەربە ئەمیندارێتی گشتیە.
    وتیشی کە ژمارەی خزمەتگوزاریەکانی دەروازەی ئور 421 خزمەتگوزاریە کە 211 یان ئەلکتڕۆنین و210 شیان کاغەزن کە هاووڵاتیان لەڕێیانەوە دەتوانن مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.