بەفەرمانی سەرۆک وەزیران ئەرکەکانی تیمی خزمەتگوزاری حکومی دەستیپێکرد

سیاسی
  • 28-03-2023, 10:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستپێکی ئەرکی خزمەتگوزاری حکومی ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کاری تیمی خزمەتگوزاری حکومی دەستیپێکرد.
    وتیشی کە ئەم تیمە دەبێتە وەڵامگۆی پێداویستی و خزمەتکردن بۆ هاووڵاتیان ئەویش بەڕەچاوکردنی نیازمەندیە زەروورەکان ، جگەلەوەش کاردەکرێت لەسەر هەڵسەنگاندنی فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری لەلایەن هاووڵاتیانەوە، وتیشی ئەم دەسپێشخەریە ڕەنگدانەوەی فەرمانەکانی سەرۆک وەزیرانە بۆ پێشخستنی لایەنی خزمەتگوزاری کە پێشکەش بەهاووڵاتیان دەکرێت.