پەیوەندییەكان دەستبەسەرداگرتنی قاچاخی راكێشانی ئینتەرنێتی لە دیالە ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 27-03-2023, 20:55
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەیوەندییەكان دەستبەسەرداگرتنی قاچاخی راكێشانی ئینتەرنێتی لە دیالە ڕاگەیاند.
    میدیای وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: دوای بەدواداچوونی ورد و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزیری پەیوەندییەكان هەیام یاسری تیمی بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ئینتەرنێت توانیان ئۆپەراسی دەستبەسەرداگرتنی قاچاخچێتی راكێشانی لە پارێزگای دیالە - قەزای خانەقین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەپێی فەرمانێكی دادوەری دەست بەسەر تۆمەتبارەكەدا گیراوە و خراوەتە دەستبەسەركردن وەك ئامادەكارییەك بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەو تیمەی كە پێكهاتووە لە وەزارەتی پەیوەندییەكان و نوێنەرانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و ئاژانس و دەسەڵاتی میدیا و پەیوەندییەكان دێتە چوارچێوەی هەوڵە یەكلاكەرەوەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی قاچاخكردنی راكێشانی ئینتەرنێت و پاراستن لەسەر پارەی گشتی.