لیژنەی پەرلەمان: ڕێككەوتنی بەغدا و هەولێر بۆ یاسادانانی یاسای نەوت و گاز ڕایگەیاند

سیاسی
  • 27-03-2023, 20:35
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران وادەی یاسادانانی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان ئاشكرا كرد.
    ئەندامی لیژنەكە زەینەب موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: رێككەوتنێك لە نێوان بەغدا و هەولێر هەیە بۆ یاسادانانی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران كار بۆ یاسادانان دەكات لە ماوەی وەرزەكانی یاسادانانی داهاتوودا و ئاماژەی بەوەشكردووە یاسای فیدراڵی نەوت و غاز مافی پارێزگاكانی بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە ناوەڕاست و باشوور دابین دەكات.
     ئاماژەی بەوەشكرد : گفتوگۆكان لەسەر ڕەشنووسی یاسایەك بەردەوامن بۆ ئەوەی دواجار ناكۆكی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەربكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد یاساكە گەیاندنی داهاتی نەوت لە هەرێمەوە دەگرێتەوە، كە دەكاتە نزیكەی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بۆ گەنجینەی گشتی.