وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وادەی تەواو بوونی پڕۆژەی ڕێگای حەج ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 27-03-2023, 15:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی پارێزگای نەجەفی سەربە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ، وادەی تەواو بوونی پڕۆژەی ڕێگای وشکانی بۆ زیارەتکەرانی ماڵی خوا کە نەجەفی پیرۆز بە مەککەی پیرۆزە گرێدەداتەوە ئاشکراکرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەکە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە دەباتە قۆناغی دیکەی گرینگەوە . 
     "عەبدولعەباس محمد عەلی " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکان دەستی کردووە بە قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەم،بۆ دروستکردنی پرۆژەی ڕێگای وشکانی نەجەفی پیرۆز بۆ مککەی پیرۆز کە مەودای 50 کم بۆ هەر قۆناغێک و کارەکان تیایدا بەردەوامن، بەو پێیەی 22 کم لە قۆناغی یەکەم تەواو بووە و پڕۆژەکە پێویستی بە خزمەتگوزاریی زۆر هەیە، کە کۆی مەودای پرۆژەی ڕێگای وشکانی نەجەف بۆ مەککە 239 کم، و پرۆژەکە پەیوەندی نێوان عێراق و سعودییە دەباتە قۆناغێکی دیکەی گرینگ .
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرێوەبەرە وتیشی: لەسەدا 70 ی  قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بووە، هەروەل لەسەدا 32ی  قۆناغی دووەمیش تەواو  بووە ،هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە "سەرجەم کارەکان بۆ ئەو دوو قۆناغە تا کۆتایی ساڵی 2023  بە تەواو دەبن.