دەستەی کەشناسی پێشبینی بەفر و باو باران لەم هەفتەیە دەکات

ناوخۆ
  • 27-03-2023, 13:37
  • +A -A

     بەغداد/ INA

     ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەی ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەفر و باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا هاتووە "ڕەوشی کەش وهەوا بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،هاوکات ناوچەکانی باکور ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینێکی مامناوەند، کە "با" ی لەگەڵدا دەبێت و کەش وهەوا لە شەودا گۆرانکاری بەسەردا دێت و ئاسایی دەبێتەوە، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبێت لە چاو ڕۆژانی پێشوو ، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
    دەستەی کەشناسی ئاماژە بەوەشداوە " کە رەوشی کەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسایی دەبێت ، کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێکجاریش بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەرزدەبێتەوە، هاوکات رەوشی کەش و هەوا لە ناوچەکانی باکور سەقامگیر دەبێت ، بەڵام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێک شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین بەتایبەت لە بەشەکانی باکووریدا و پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
      سەبارەت بە رەوشی کەش وهەوای ڕۆژی پێنج شەممە ، دەستەی کەشناسی رایگەیاندوە کە " ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەندێکجار بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ پیشبینی بارانبارینێکی سووک لە شوێنە جیاوازەکان، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە چاو ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.