سێ تیرۆریست لە دیالە دەستگیرکران

ئەمنی
  • 27-03-2023, 12:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ، لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی ڕاگەیاند کە لە ڕووی لۆجستییەوە پشتیوانی داعشیان کردوە لە سنوری پارێزگای دیالە.
     لە ڕاگەیەندراوێکی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا هاتووە"هێزەکانی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە سێ تیرۆریستی داواکراو بە پێی بڕگەکانی مادەی 4 تیرۆر بە تاوانی پاڵپشتیکردن لە چەتەکانی داعش لەڕووی لۆجستییەوە لە پارێزگای دیالەدەستگیربکەن ، هەروەک زانیاریان لە دەربارەی جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە داوە بەداعش . 
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیان ناوەو لەبەردەم تۆمارکری دادوەریدا،و هەروەک ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.