هەڵبژاردەی نیشتیمانی لە یاری دۆستانەدا بە هاوتا ڕووسیەکەی دۆڕا

وەرزش
  • 26-03-2023, 20:33
  • +A -A

    بەغداد_INA
    ئەمشەو هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یاری دۆستانەی خۆی بەرامبەر هاوتا ڕووسیەکەی دۆڕا، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، کە یاریگای شاری سانت پترسبۆرگی ڕووسیا میوانداریی کرد.
     پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پێی راگەیاندین"کە لە گێمی یەکەمی یارییەکە هەڵبژاردەکەمان ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و چەندین هەلی گۆڵکردنی لەدەست دا. 
     هەروەک پەیامنێرامان پێی رایگەیاندین : لە گێمی دووەم ڕەوتی یارییەکەدا گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی ، بەهۆی زاڵبونی هەڵبژادەی ڕووسیا بەسەر جلەوی یاریەکەدا و لە خولەکی (٥٠)دا گۆڵی یەکەمی لە ڕێگەی یایزان "ئەنتۆن میراتشۆک" تۆمارکرد.
     پاش تێپەربوونی "8" خولەک بەسەر گۆڵی یەکەم ، جارێکی دیکە هەڵبژادەی رووسیا لە خولەکی 58 دا گۆڵی دووەمی خۆی لە ڕێگەی ياريزان "سێرجی بیانییڤ " ەوە تۆمارکرد،بەم جۆرە یارییەکەش بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ڕووسیا کۆتایی هات.