وەزیری نەوت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ شاندی هەرێم دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 26-03-2023, 16:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە حەیان عەبدولغەنی و وەزیری نەوت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان كرد، دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی.
    وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت كۆبونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم ئەنجامدا، كە كەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە وەكالەت ئامادەبوو و سەرۆكی دیوانی كابینەی هەرێم ئومێد سەباح و سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا فارس عیسا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : میكانیزم و داتا نوێیەكان بۆ هەناردەكردنی هەرێم تاوتوێ كران دوای ئەو بڕیارەی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس پێنجشەممەی ڕابردوو 23ی ئازاری 2023 لە دۆسیەی ناوبژیوانی كە عێراق لە دژی توركیا تۆماریكرد بەهۆی سەرپێچیكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی بۆرییەكانی عێراق و توركیا كە لە ساڵی 1973 واژۆ كراوە، كە تێیدا هاتووە (دەبێت حكومەتی توركیا پابەند بێت بە ڕێنماییەكانی لایەنی عێراقی سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی خاو كە لە عێراقەوە هەناردە دەكرێت بۆ سەرجەم ناوەندەكانی عەمباركردن و دەرچوون و وێستگەی كۆتایی).
    لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سكرتێری كاروباری دەرهێنان و یاریدەدەری سكرتێری كاروباری دابەشكردن و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئابووری و یاسایی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەكانی حكومەت، و ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەشە پەیوەندیدارەكان ئامادەبوون.