وەزیری داد و باڵیۆزی سعودیە جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردن و بەردەوامی كردەوەی هاوبەش دەكەنەوە

سیاسی
  • 26-03-2023, 16:18
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە خالید شوانی وەزیری داد و عەبدولعەزیز شمەری باڵیۆزی سعودیە جەختیان لە گرنگی بەهێزكردن و بەڕێوەبردنی كاری هاوبەش كردەوە.
    وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : خالید شوانی وەزیری داد ئەمڕۆ لە نووسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی سعودیە لە عێراق عەبدولعەزیز شمەری كرد و ئاماژەی بەوە كردووە : لە میانی دیدارەكەدا گرنگی بەهێزكردن و بەڕێوەبردنی كاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانی لە هەموو بوارەكاندا بەتایبەتی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی ئەزمون لە بواری دادوەری و یاسایی بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوو گەلی برا بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد :میكانیزمەكانی كاراكردنی ڕێككەوتننامەی ئاڵوگۆڕی سزادراوان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤـ تاوتوێ كران.
    باڵیۆز شمەری جەختی لە قوڵایی پەیوەندی نێوان عێراق و سعودیە"كردەوە، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەماهەنگی هاوبەش لە بواری یاسایی و دادوەری نێوان هەردوو وڵات دەربڕی.