سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاری دەكات

سیاسی
  • 26-03-2023, 15:41
  • +A -A

     هەولێر - INA- ئیڤان ناسر

    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكایەتی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاریكرد، هاوكات دووپاتی كردەوە كە هەموو لایەنەكان لەسەر ئەو وادەیە هاوڕان.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە مادەی ژمارە 1ی ساڵی 2005، وەك هەمواركراو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 11-18-2023 وەك وادەیەك دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
    لەكاتێكدا وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دڵشاد شەهاب لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە : كە هەموو لایەنەكان لەسەر وادەی هەڵبژاردن كۆكن و ئاماژەی بەوەشكرد پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا لە باشترین بارودۆخی خۆیاندایە.
    سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز شەهاب جەختی لەوە كردەوە: كە تێگەیشتنێكی باش هەیە سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز، ئاماژەی بەوەشكرد : نابێت ویستی كەس بەسەر بڕیاری پێكهاتەكانی هەرێمدا بسەپێندرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لە كوردستان بەڕێوەناچێت و ڕوونیشیكردەوە هەرێم یاسایەكی تایبەتی هەیە.