بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر لەبەغدا دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 23-03-2023, 17:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی 3 بازرگانی مادەی هۆشبەری لەبەغدا ڕاگەیاند.
    بەپێی بەیاننامەیەكی بەڕێوبەرایەتییەكە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەڕێگەی بەدواداچوونی وردی دۆسیەی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و بە دوو ئەركی جیا، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بە هاوكاری فیرقەی یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی كەرادەی بەغدا (3) بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیركرد.
    بەڕێوبەرایەتییەكە ئاشكراشیكرد: بەپێی حوكمی مادەی (28)، مادەی هۆشبەر لە یاسای سزاكان، فەرمانی دادوەریی لەسەر دەرچووە و دەستبەسەر ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری دەستگیركراواندا گیراوەو تۆمەتبارانیش رادەستی لایەنی تایبەتمەند كراون.