سەلاحەدین…. ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 23-03-2023, 12:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە سێ گوندی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی ، دەستەی حەشدی شەعبی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "هێزێكی هاوبەش لە لیوای نۆی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و هێزێك لە پۆلیسی فیدراڵی، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە گوندەكانی رەزە و مەڕات لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامیانداوە ".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئۆپەراسیۆنەكە لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دێت، كە ئامانج لێی دەستەبەركردنی بەرپرسیارێتی یەكلاكەرەوەیە لە هەر مەترسییەك كە ڕەنگە هاوڵاتییان بكاتە ئامانج لە ڕۆژانی مانگی پیرۆزدا، هەروەها پشكنینێك لە مانگی پیرۆزەوە ئەنجام بدرێت".