دەزگای هەواڵگری حاڵەتێكی كۆشتنی نهێنی ئاشكرا دەكات و بكوژەكانی دیوانیە دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 23-03-2023, 12:20
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەوڵگری و لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ حاڵەتێكی كۆشتنی نهێنی لە دیوانیە ئاشكرا دەكات، هەروەها بكوژەكان دەستگیر كراون.
    دەزگای هەوڵگری و لێكۆڵینەوە ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوام ئەنجام دەدەن بۆ بەدواداچوونی تاوانباران و سزادانیان، بەو پێیەی توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن، تۆمەتباران كە تاوانی كوشتنی قوربانی (ك.ك.ش)یان ئەنجامداوە، بە مەبەستی وەرگرتنی پارە لە ڕێگەی ڕێگاكانی نیسمیە لە پارێزگای دیوانیە بەرەو یەكێك لە پارێزگاكانی نزیك هەڵاتوون.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بەپێی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر".