سەرۆك كۆمار پیرزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان دەكات

سیاسی
  • 22-03-2023, 21:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ چوارشەمە، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هەموو موسڵمانان كرد.
    رەشید لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هەموو موسڵمانان دەكەم بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كە مانا بەرزەكانی خۆشەویستی و برایەتی و پێكەوەژیانی تێدا بەرجەستە دەبێت.
    وتیشی: دەركەوتنی مانگی پیرۆز بۆنەیەكە بۆ دەستكەوتن و بەرەو پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەمان و وڵاتەكەمان.