هەولێر_INA
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه،سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بەلاوە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند،به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له يهزدانى مه‌زن داواكارم خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ڕۆژوو و خواپهرستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.
با به‌ها مرۆيى و وانه و ماناكانى ئه‌م مانگه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و هه‌وڵى پێكهوهيى بۆ تهبايى و يهكڕيزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌موومان بتوانين پێكه‌وه كێشه و ناكۆكييهكان تێپه‌ڕێنين، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ين و بهرژهوهندييه باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزين.
خواى مه‌زن به بهخشندهيى و ميهره‌بانيى خۆى هه‌مووان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/22