وەزارەتی ناوخۆ: دوای چاودێریكردنی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ناوەڕۆكەكەی بانگەشەی ناكۆكی دەكات ڕێكارە یاساییەكان دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 22-03-2023, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دوای چاودێریكردنی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ناوەڕۆكەكەی بانگەشەی جیاكاریی و ناكۆكی دەكات ڕێكارە یاساییەكان دەستی پێكرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە بەردەوامی هەوڵەكانیدا بۆ چاودێریكردنی ناوەڕۆكی نەرێنی كە لەلایەن هۆكارەكانی گشتیەوە بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی كاریگەرییە مەترسیەكانی لەسەر سەقامگیریی ئەمنی و ئاشتی كۆمەڵایەتی، تیمەكانی پەیوەندیدار بە لیژنەی بەدواداچوونی ناوەڕۆكی نەرێنی و چاودێری لەوەزارەتی ناوخۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی جەواد حەسەن حرجان ناسراو بەشێخ جەواد ئیبراهیمی چاودێری كرد كەناوەرۆكەكەی بریتیبوو لەهەڵویستی ڕوون و ناوەڕۆك هەڵگیراو كە بانگەشەی ناكۆكی دەكەن لە كاتێكدا كە ئێمە پێویستییەكی زۆرمان بە هاودەنگی هەیە.
    لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: كە بەپێی ئەوەی لەسەرەوە باسكرا، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كەتایبەتە بەبڵاوكردنەوەو دۆسیەكانی ڕاگەیاندن، ڕێكاری یاسایی لەدژی ناوبراو بەپێی بڕگەكانی مادەی 372ی یاسای سزاكان دەستپێكردووە.