وەزیری نەوت ڕایدەگەیەنێت کە سوودە کۆمەڵایەتیەکان زیاددەکرێت

ئابوری
  • 18-03-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری نەوت حیان عبدالغنی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕێژەی سوودە کۆمەڵایەتیەکان زیاددەکرێن.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت حیان عبدالغنی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگای
    بەسڕە جەختی لەوەکردەوەکە وەزارەت لەکۆششدایە بۆئەوەی کە سوودەکۆمەڵایەتیەکان کە5 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 10 ملیۆن دۆلارزیادبکات کەلەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە پێشکەش دەکرێت.
    وتیشی زیادکردنی سوودە کۆمەڵایەتیەکان لە قازانجی کۆمپانیاکانی نەوتەوە وەردەگیرێت.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بەوهاووڵاتیانە بکرێت کە لە کێڵگەکانی نەوتەوە نزیکن.
    هەروەها وتی وەزارەت بەشداری کردووەلە بیناکردنی قوتابخانەو بنکەکانی تەندروستی و دروستکردنی ڕێگاوبان ودابینکردنی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە .
    ڕوونیشی کردەوەکە وەزارەت بەردەوامەلە پەیوەستکردن لەگەڵ یەکە کارگێڕیەکانی بەسڕە بۆ زانینی پێداویستی هاووڵاتیان تاکو بۆیان دابین بکرێت.