یەكەم پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كلاسیكی نێودەوڵەتی بەسەركەتووی بەكۆتاهات

وەرزش
  • 12-03-2023, 22:11
  • +A -A

    هەولێر - INA
    دوای چوار رۆژ لەكێبڕكێی بەهێزی پاڵەوانیەتی شەترەنجی كلاسیكی نێودەوڵەتی وبەبەشداری (32) یاریزان لە كچان وكوڕان ئەمشەو بەسەركەوتووی بەكۆتا هات.
    سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە سەرۆكی ئەكادیمیای هەولێر پشتیوان شێخ ئەحمەد تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و وتی : ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر لەیەكەم پاڵەوانیەتی خۆیدا بەشێوازی كلاسیك ولەسەر سستەمی سویسڕی كە چوار رۆژی خایاندن و بەحەوت جەولە بەكۆتاهات،هەروها (32) یاریزان بەشداری كرد،كە(8) كچە یاریزان و(24) كوڕ بوون.
    هەروەها وتی : بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز هەوڵدەدەین پاڵەوانیەتی تر ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی كۆنتاكی یاریزانە باشتر وئەكتیڤ بێت،هەورەها ئێمە نابێت لەبیربكەین كە قەڵایەكی تۆكمەمان لەپشتە،ئەویش دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشینە،كەهەردەم بەبێ جیاواز روماڵی چالاكییەكانمان دەكەن وئەمە مایەی دڵخۆشییە.
    پاشان سەرۆكی ئەكادیمیا وتی : ئێمە تموح ووویستمان زیاترە بپەڕینەوە نێو وڵات بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی،بێگومان ئەمەش كات و پلان وپرۆژەی تۆكمە و هزری روونی دەوێت بۆ ئایندە كاری لەسەر بكەین.
    جێگای ئاماژەكردنە ئەنجامی چوار رۆژی پاڵەوانیەتییەكەبەمشێویە بوو:
    لە كچان
    سارا مەسعود پلەی یەكەم   5:0خاڵ.
    پەروا                 پلەی دووەم 4:0
    بەهرە                 پلەی دووەم  4:0
    رۆز                      پلەی سێیەم   3:5
    لارا                         پلەی سێیەم  3:5
    نڤار                     پلەی پسێیەم      3:5
    لە كوڕان
    نەبیل عەزیز                 پلەی یەكەم 6:5خاڵ
    پۆڵا                            پلەی دووەم  5:5
    بەختیار                         پلەی سێیەم 5:0
    باوان                           پلەی سێیەم  5:0
    نەریمان                        پلەی چوارەم    4:5
    پەیوەند                           پلەی چوارەم   4:5