یانەی شەترەنجی خانزاد و سەرۆكەكەی بەباشترین عێراق هەڵبژێردران

وەرزش
  • 24-02-2023, 22:09
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ لەشاری بەغدا لەرێورەسمێكی فەرمی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی عێراق باشترینەكانی بۆ ساڵی 2022 دەستنیشانكرد.
    لەبڵاوكراوەیەكی یانەی شەترەنجی خانزاد كە كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : بە خۆشحالیەوە وەك باشترین سەرۆكی یانە بۆ ساڵی 2022 لە لایەن دەستەی گشتی و یەكێتی شەتڕەنجی عێراقی هەڵبژێردرام وە یانەی شەتڕەنجی خانزاد وەك باشترن یانە هەڵبژاردرا پیرۆزە لە هەموو هاوكارانمان.
    بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم دەستكەوتە گرنگ وبێ وێنەیە سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد دكتۆر دلزار حەمە ساڵح وتی : سوپاس بۆ هەمووان لەیەكە یەكەی یاریزان و راهێنەر وداوەر و سەرۆكی فەخری و كارمەندانی یانەی شەترەنجی خانزاد،من ئەمڕۆ هەست دەكەم كارمان كردووە وخزمەتی وەرزشمان كردووە بەبێ جیاواز،بۆیە یانەكەم بووە باشترین یانەی عێراق و بەخۆشحاڵیەوە من بووم بەباشترین سەرۆك یانە،ئەم دوو دەستكەوتە وەك چڵی نێرگزبەهاری نوێمان پێشكەشە بە وەرزشكاران وئازیزان،ئومێد دەكەم بەهای وەرزش بزانین بەتایبەتی یارییە تاكەكان ولەوانەش گرنگتر شەترەنج.