نەقیبی هونەرمەندان : سەرۆکی وەزیران ئەرێنیانە وەڵامگۆی داواکاریەکانمان بوو

ناوخۆ
  • 7-02-2023, 20:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سلامی
    نەقیبی هونەرمەندان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە دیدارەکەی خۆی ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەرێنی بوو.
    جبار جودی لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕوونیکردەوەکە دیدارەکەیان لەگەڵ سودانی ئەرێنی بووە و لەمیانەیدا چەندین داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ پاڵپشتکردنی پڕۆژەی هونەری داهێنەرانە،و ڕەچاوکردنی دۆخی هونەرمەندانی بەساڵاچوو و ئەوانەش کە پێویسیتیان بەچارەسەری تەندروستی هەیە.
    وتیشی کە ژمارەیەک پڕۆژەمان پێشکەش کردووە کەهەندێکیان پەیوەستن بە فیستفاڵی شانۆی عەرەبی .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە سودانی پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاندبوو بۆ چالاکیە ههونەریەکان.