ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە بڵاو دەكاتەوە

سیاسی
  • 5-02-2023, 20:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی ڕاگەیاند، كە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
    فەرمانگەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایدا هاتووە: كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان كە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دەنگدان بۆ لەكارلابردنی پارێزگاری دیوانیە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پێشنیازی هەموار كردنەوەی یەكەمی لەخۆگرتبوو بۆ یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەكان ژمارە (76)ی ساڵی 2017 و ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەی فەرمانی ژمارە (15)ی ساڵی 2004 سەبارەت بە خاوەندارێتی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەكان بۆ كارمەندانی كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەندی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها لە خشتەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و گفتوگۆكردن (خوێندنەوەی دووەم)ی ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاریكاری بنەڕەتی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و گەشەپێدانی پیشەسازیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەخۆگرتبوو ڕێكخستن،گفتوگۆكردن (خوێندنەوەی دووەم)ی ڕەشنووسی یاسای پەیوەستكردنی كۆماری عێراق بە سیستەمی بنەڕەتی كۆنفرانسی لاهای لەیاسای نێودەوڵەتی تایبەت و بە ئاماژەدان بەوەی كە دانیشتنەكە كاتژمێر 11ی بەیانی دەست پێدەكات.