سەرۆك وەزیران ئەركی وتەبێژی فەرمی حكومەت بە باسم عەوادی دەسپێرێت

سیاسی
  • 5-02-2023, 11:16
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەركی وتەبێژی فەرمی حكوومەتی بە باسم عەوادی ڕاسپارد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایدا هاتووە : كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەركی وتەبێژی فەرمیی حكومەت بە باسم عەوادی بسپێرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە وەك درێژەپێدەری ڕێبازی پەیوەندیی بنیاتنەر لەگەڵ ڕای گشتی و پێدانی زانیاری لەسەر ئەدای حكومەت دێت.