یانەی شورتە توانی سێ خاڵی یاریەكەی لەگەڵ نەجەف بەدەست بهێنێت

وەرزش
  • 2-02-2023, 19:41
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی شورتە لە یارێیەكی بەهێزدا توانی لە یانەی نەجەف بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنت لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی 14 ی خولی نایابی عێراقی.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند لە سەر یاریگای شەعب لە بەغدا یانەی شورتە لە یارێیەكی بەهێزدا لە بە یەك گۆڵ بێ بەرامبەر لە یانەی نەجەفی بردەوە.
    هەروەها وتیشی تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی عەلا عەبدولزەهرا لە دەقەی 13 تۆماركرا.
    بەم بردنەوەیش یانەی شورتە بوو بە خاوەن 26 خاڵ لە پلەی 5دا دێت و هەروەها یانەی نەجەف بە 24 خاڵ هەر لە ریزبەندی حەوتەم مایەوە.