سەرۆكی كۆمار: عێراق و سعودیە لە پایە سەرەكییەكانی سەقامگیری ناوچەكەن

سیاسی
  • 2-02-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە عێراق و سعودیە لە پایە سەرەكییەكانی سەقامگیری ناوچەكەن، هاوكات فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری و وەبەرهێنان لە غاز دەربڕی.
    سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار، لە لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە "سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پێشوازی ،لە وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە، فەیسەڵ بن فەرحان ئەل سعود و شاندی یاوەری كرد "، ئاماژەی بەوەدا كە " وەزیری دەرەوەی سعودیە سڵاوی ، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، و شازادەی جێنشین، شازادە محەمەد بن سەلمانیان گەیاند بە سەرۆك كۆمار و گەلی عێراق".
    ئاماژه ی به وه شدا، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان كرد، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەركردنی قەیرانەكان كردەوە لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕاوێژەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی بۆ هەموو گەلان".
    سەرۆك كۆماری كۆمار جەختی لە "قوڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزكردنی چوارچێوەكانی هاوكاری لە ئاستە جیاجیاكاندا، و درێژەدان بە كار و هەماهەنگی و ڕاوێژكاری لەسەر ژمارەیەك پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی جێگەی بەرژەوەندی هاوبەش"، جەختی كرد "عێراق و سعودیە لە پایە سەرەكییەكانی سەقامگیری ناوچەكەن، بەتایبەتی لە بارودۆخی ناسك كە وڵاتانی جیهان پێیدا تێدەپەڕن و ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە."
    لە كاتێكدا وەزیری دەرەوەی سعودیە "پشتیوانی شانشینی سعودیە بۆ هەوڵەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری" دەربڕی، ئاماژەی بە "پێویستی كاركردن بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی هەیە ، ئامادەیی بۆ هاوكاریكردن و وەبەرهێنان لە غاز دەربڕی.