وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە بەغدا

سیاسی
  • 2-02-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، هاتنی وەزیری دەرەوەی سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، بۆ بەغدای بە سەردانێکی فەرمی ڕاگەیاند.
     سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا".
     سەحاف ئەوەشی وت: لەم سەردانەدا وەزیری دەرەوەی سعوودیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی پەرلەمان، محمد حەلبوسی، و فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.