سەرۆك كۆمار جەخت لە گرنگی پێداچوونەوە بە ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-02-2023, 16:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پێداچوونەوە بەژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هاوكات داوای دامەزراندنی سندوقی سكاڵای هاووڵاتیان تایبەت بە سەرۆكایەتی كۆماری كرد.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، ئەمرۆ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە ئەحمەد فەتلاوی سكرتێری گشتی كۆمیتەی باڵای هەماهەنگیی كاروباری پارێزگاكان لە ئەنجومەنی وەزیران.
    لە میانی دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار باسی لە پێویستی بەسەركردنەوەی مەیدانی پارێزگاكان كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربون لە ئاستی ئەو كێشە و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی هاووڵاتیان دەبنەوە و كاركردن بۆ چارەسەركردنیان، ئاماژەیكرد بە پێویستی پاڵپشتیكردنی قایمقامیەتەكان و دابینكردنی بودجە بۆیان و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەش دەكرێن بۆ هاونیشتمانیان، هەروەها پێویستی چالاككردنی بڕگەكانی دەستوور و یاسا سەبارەت بە لامەركەزی كارگێڕی و گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان بە مەبەستی پشتیوانیكردنی بەرەنگاربوونەوەی و ریشەكێشكردنی گەندەڵی و پەرەپێدانی ئاستی پارێزگاكان.
     هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار باسی لە گرنگی پێداچوونەوە بە ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كرد لە پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای پارێزگاكان كە لە هەرێمێكدا ڕێكنەخراون، ئاماژەشیكرد بە پێویستی چارەسەركردن و خەرجكردنی ئەو پارانەی كە بۆ پارێزگاكان دانراون بۆ پێشخستنی دۆخی بە مۆدێرنكردن و خزمەتگوزاریی ، جگە لە بنیادنانی شاری نوێی مۆدێرن كە خزمەتگوزاریی و ژێرخانی پێوسیتیان بۆ دابینبكرێت.
     سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە كە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی یارمەتیدەر دەبێت بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ وەبەرهێنان، هەروەها ئاماژەیكرد بە گرنگی پەرەپێدانی ئەو دەرفەتانە بۆ پێشخستنی دۆخی وڵات و دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ هاوڵاتیان.
     هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆك كۆمار داوایكرد سندوقی سكاڵای هاووڵاتیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دابمەزرێت.
    لە بەرامبەردا ئەحمەد فەتلاوی ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەكە ڕۆڵی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆماردا دەگێڕێت بە پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەكانی هەر پارێزگارێك بە شێوەیەكی رێكخراو، هەروەها پەرۆشی حكومەتی بۆ كاراكردنی تەرخانكردنی پترۆدۆلار و خەرجكردنی ڕاستەوخۆ بە پارێزگاكان دوپاتكردەوە، هەروەها سندوقی گەشەپێدان بۆ عێراق و سندوقی ئاوەدانكردنەوە بۆ هەژارترین پارێزگاكان دامەزران.