زێدان و باڵیۆزی ئیمارات گفتووگۆ لەبارەی هاوكاری دادوەریی دەكەن

سیاسی
  • 1-02-2023, 13:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سالم عیسا زعابی باڵیۆزی ئیمارات ئەمرۆ چوارشەممە، گفتوگۆیان كرد لەبارەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.
    بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، سەرۆكی ئەنجومەن حاكم فایق زێدان لەنوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئیمارات سالم عیسا زعابی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری پسپۆڕێتی دادوەری و یاسایی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان.