یاری شەترەنج كرایە نێو پڕۆگرامی خوێندن

وەرزش
  • 31-01-2023, 16:13
  • +A -A

    هەولێًر - INA
    لە درێژەی تەكنیك و ڕێگە جیاوازەكانی قوتابخانەی فام سكووڵی ناحكومی بە مەبەستی برەودان بە بیر و یادگەی خوێندكاران، دەستەی ڕێبەرایەتی فام سكووڵ پڕۆگرامی شەترەنجی خستە ناو خشتەی وانەكانی قوتابخانەوە،جێگەی ئاماژەیە ئەم پڕۆگرامە بە هاوكاری و هەماهەنگی یانەی شەترەنجی خانزاد بەڕێوەدەچێت، كە یانەی ناوبراو ڕێبەری گوتنەوەی پڕۆگرامەكە دەكات، هاوكات هاوكاری خوێندكارە ئاست بەرزەكان لەم یارییەدا دەكات بە مەبەستی پاڵاوتنیان بۆ پاڵەوانێتییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان.
    سەبارەت بە كرانە نێو خشتەی پرۆگرامی خوێندن خودی سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد (د.دلزار حەمەساڵح) تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاندن و گوتی : لەئایندە كتێبی وەرزشی دەخرێتە نێو پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە وخوێ،دنگا حكومی وناحكومییەكان،بۆیە كەكتێبی وەرزشی دەكرا و رێبەری وەرزشی دەدرێتە مامۆستا تا بە مامۆستا وەرزش بەشێوەی (تیۆری و پراكتیتكی) فێریان بكات،دەتوانم بڵێم لەم وانە و رێبەرە وەرزشییە،یاری شەترەنج پشكی شێری بەردەكەوێت،چونكەیارییەكی هزری و وەرزشی مێشك وجولانەوە وبیرتیژی فەراهەم دەكات،ئەمەشبەراستی دڵخۆشمان دەكات،چونكە یاری شەترەنج وتێكڕایی یارییەكانی تر هەموویان سوودی خۆیان بۆ مرۆڤەكان هەیە.
    لەكۆتایی د.دلزار حەمەساڵح گوتی : بۆ یە هەنگاوی جدی و كۆتایمان دوای دانیشتن لەگەڵ بەرێز بەرێوەبەری گشتی چاپ وبڵاوكردنەوە (حەسەن سەرتیپ جاف) بوو،تا بەفەرمی یاری شەترەنج ببێتە وانەیەكی گرنگی پرۆسەی خوێندن،تا تێكڕایی قوتابخانە وخوێندنگا حكومی وناحكومییەكان سوودی لێ وەرگرن.