سەرۆک کۆمار داوادەکات کە پلانی ڕێکوپێک دابڕێژرێت بۆ گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن

سیاسی
  • 31-01-2023, 11:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید داوای لە زانایان و داهێنەران کرد کە  پلانی تۆکمە دابڕێژرێت بۆ گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوە وتی سەرۆک کۆمار لەمیانەی پێشوازیکردنی لە شاندێکی زانایان و داهێنەران  جەختی لەوەکردەوە کە حکومەتە دکتاتۆریەکانی پێشووتر هۆکاربوون بۆدواکەوتنی پڕۆسەی فێرخوازی لەعێڕاقدا، داواشی کرد کە پلانی زانستی دابڕێژرێت بۆ گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەیەک لەگەڵ لۆجیکی ئەم چەرخەدا بگونجێن.
    هەروەها سەرۆک کۆمار پێداگری لەوەکرد کەپێوستە پڕۆگرامی ڕوون هەبێت بۆ دروستکردنی نەوەیەکی هۆشیار وعێڕاق وڵاتێکە لەسەردەمی حاموڕابیەوەخاوەن مێژوویەکی زانستی چڕوپڕە و بیت الحکمەش 
    باشترین بەڵگەیە .
    لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە قۆناغی داهاتوو کرا کەپێویستە دەستەیەکی داهێنەران پێکبهێنرێت بۆ وەرگرتنی پێشنیازو توێژینەوەکانیان بۆ پەڕەپێدانی وڵات لەهەموو بوارێکی پیشەسازی وکشتوکاڵیەوە.
    ئەمەو ئەندامانی شاندەکە خۆشحاڵیان دەربڕی بۆ ئەم دیدارەو هیوایان خواست کە بەردەوام بێت لەم پاڵپشتکردنەی بۆ زانایان وداهێنەران.