سودانی پێشوازی لەجێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سیاسی
  • 30-01-2023, 19:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە "محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، رەوشی گشتی وڵاتیان تاوتوێکرد.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە " لەدیدارێکدا جەختکرایەوە لەبەردەوامیدان بەهەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، لەپێناو بەدەستهاتنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش ، سەبارەت پرسە هاوبەشەکان وچارەسەرکردنی ناکۆکیەکان، بەشێوەیەک کەببێتە هۆی سەقامگیری زیاتر و بەرجەستەکردنی بەرژەوەندی گشتی وڵات.