یەکێتی ئەوروپا جەخت لەسەر بەردەوامی کاری هاوبەش لەگەڵ عێراق دەکاتەوە بۆ مەلەفی ئاوارەکان

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،دووپاتی کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە فایلی ئاوارەکان و کەمپەکان دەدات، کە یەکێکە لە بڕگە گرنگەکانی کارنامەی حکومەت.
     لە بەیاننامەیەکی  وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ دووشەممە "ئیڤان فایق جابرۆ " وەزیری کۆچ وکۆچبەران" لە باڵاخانەی وەزارەت لە بەغدای پایتەخت ،پێشوازی لە "فیلا فاریۆلا"باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد.
     بەگوێرەی بەیاننامەکە،لەمیانی دیدارەکەدا "جابرۆ"دووپاتی کردۆتەوە ، کە حکومەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان، لەڕێگەی پاڵپشتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە لە ئاوەدانکردنەوەی شار و شوێنە وێرانبووەکانیان. 
    ئاماژەشی بەوەشدا کە "حکومەت هەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێننەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی خۆیان و چاودێریکردنی ئاوارەکان ، لەو روانگەیەشەوە وەزارەت پلانی فریاگوزاری  ئامادەکردوە بۆ هاندان و گەڕانەوەیان.
     لای خۆیەوە فاریۆلا"ستایشی "ڕۆڵی وەزارەت و ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەی کرد کە لە مەلەفی ئاوارەکان و چاودێریکردنی دۆخەکەیان .
    هەروەک جەختیکردەوە لە بڕیاردانی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان.