هێزێکی ئەمنی لە بەغدا هەڵیکوتایە سەر کۆشکێکی گەورەی بە قاچاخبردنی نەوت

ئەمنی
  • 30-01-2023, 12:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرهەمە نەوتیەکان،لە وەزارەتی ناوخۆ هەڵیانکوتایە سەر کۆشکێکی گەورەی بەقاچاخبردنی نەوت  لە بەغدا.
     بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبەیاننامەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" لەچوارچێوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پاراستنی بەرهەمە نەوتیەکان،بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فیرقەی هەواڵگری،هێزێکی تۆکمە و پێکهاتوو ، دەستیکرد بە هەڵکوتانە سەر کۆشکێکی گەورەی بەقاچاخکردنی نەوت  لە بەغدای پایتەخت.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لەئەنجامدا هێزەکە توانی دەست بەسەر چەندین لیتر نەوت و خەزانەدەبگریت بەم جۆرەی لەخوارەوە هاتووە:-
     1. تانکەرێک بە (50,000) پەنجا هەزار لیتر ،کە بەرهەمی نەوتی تێدابوو بە  کوالیتی نادیار.
     2. تانکەرێک بە (20,000) بیست هەزار لیتر،بە بڕ و کوالیتی نادیارە.
     3.خەزانەیەکی پلاستیکی بە توانای (1000) لیتر،بە بڕ و کوالیتی نادیارە.
    4-ماتۆڕی ڕۆبن بۆ ڕاکێشان و گواستنەوەی نەوت بە قەبارەی جیاواز.
     بەیاننامەکە،جەختیشی کردەوە" کە تۆمەتباران ، بەپێی یاسای ژمارە 41 ی ساڵی 2008ی تایبەت بە کاری  قاچاخچێتی نەوت  مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .