عێراق و هۆڵەندا مەلەفی مافی مرۆڤ لەدادگاکان تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 30-01-2023, 12:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دادوەر "فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و "بەهیە تەهزیب" باڵیۆزی مافی مرۆڤ لە هۆڵەندا، مەلەفی مافی مرۆڤیان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەری تاوتوێ کرد.
    لەوبارەیەوە ئەنجومەنەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە ، دادوەر "فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "بەهیە تەهزیب " باڵیۆزی مافەکانی مرۆڤ لە شانشینی هۆڵەندا کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لەمیانی دیدارەکەدا ، هەردوولا باسیان لە دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەری و هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم پرسە کرد، لەکاتی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوەکاندا.