ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبارێكی ساختەكردنی ڕاپۆرتی لیژنە پزیشكییەكان لە دیوانیە دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 29-01-2023, 11:32
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ساختەكردنی ڕاپۆرتی لیژنە پزیشكییەكانی لەپارێزگای دیوانیەی ڕاگەیاند.
    لەبەیاننامەیەكی دەزگای ئەمنی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان تۆمەتبارێكی ساختەكاری دەستگیربكەن كە لە بەشی تەندروستی دیوانیە كاردەكات، كە دەستكاری ئەو زانیاریانە و ڕاپۆرتی لیژنە پزیشكییەكان دەكات.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتبار دانی بەوەداناوە كە بڕە پارەیەكی زۆری وەرگرتووە لە بەرامبەر ساختەكردنی زانیاری پزیشكی لەسەر ڕێژەی كەمئەندامی بۆ بەدەستهێنانی مووچە یان خوێندن و پشووی درێژخایەن، ئەمە جگە لەوەی پێشخستنی مامەڵەی خانەنشینی پێشوەختەی كردووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : هەروەها مەفرەزەكانی دەزگاكو توانیویانە دەست بەسەر كۆگایەكدا بگرن كە ماددەیەكی (پەینی یۆریا)ی تێدایە كە بازرگانیكردن لە بازاڕەكاندا قەدەغەیە و بە بڕوانامەی پشكنینی تیشكی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە پاڵپشتی نەكراوە، وە (10) تۆن دەستی بەسەردا گیرا و یەكێك لەو تۆمەتبارانەی كە لەبەردەستیدا بوو دەستگیركرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتبارەكە لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی دەستی بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار كراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەری بگرێتەبەر.