كچە پاڵەوانەكانی عێراق خەڵاتكران

وەرزش
  • 28-01-2023, 11:53
  • +A -A

    هەولێر - INA
    دوای ئەوەی كچانی یانەی شەترەنجی خانزاد نزیك بوو لەوەی ببێتە یەكەمی عێراق  وبەجیاوازییەكی بچووك توانیان پلەی دووەمی عێراق بەدەست بێنن و كە ئەم ئەنجامەش یانەی خانزاد نزیك دەكاتەوە لە ئایندە بتوانێ كۆنتڕۆلی شەترەنجی عێراق بكات ولە بۆنە نێودەوڵەتییەكان شوێنی خۆی بگرێت بە ئاست وئەنجام.
    دوای گەڕانەوەشیان كچانی شەترەنجی خانزاد بە ئامادەبوونی سەرۆك وسەرۆكی فەخری یانەی و دەستەی كارگێڕی و دەزگاكانی راگەیاندن،لەئێواریەكی پڕ جۆش و دڵخۆشی و هیوا بۆ دوارۆژ،كچە پاڵەوانەكانی خولی عێراق خەڵاتكران و لیستی ناوی خەڵاتكراوەكانیش بەمشێویە بوو.
    سارا مەسعود عەبدوڵڵا،پەروا پشتیوان ئەحمەد،لەنیا سەڵاح،شارا ئازاد،نڤار سەردار عوسمان،ساڕێژ دڵشاد حەسەن،دیدەن دڵشاد حەسەن،پەری پشتیوان.