قەلەندەر نەسڕەدین لە مەسقەت دەبێتە دەیەمی جیهان

وەرزش
  • 28-01-2023, 11:51
  • +A -A

    هەولێر – INA
    قەلەندەر نەسڕەدین یاریزانێكی دێرینی كوردستان وعێراقە لە تۆپی سەرمێز،ساڵانێك لە تێكڕای خولەكان بەشداری بەچاوی هەبووە وخاوەن دەستكەوتی باش بووە،بۆ زیاتر خۆشەویستی بۆ یارییەكە،لەسەر ئەرك و خەرجی خودی خۆی بەشداری پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی مسقەتی نێودەوڵەتی لە وڵاتی عومان كرد.
    سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداركردن و ئەنجام و بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتییەكە،قەلەندەر نەسڕەدین دوای گەڕانەوەی بەئەنجامە باش وناوازەكەی تایبەت بە ئاژانسی هەوڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : سوپاس بۆ خوای گەورە،ماوەی هەفتەیەك مانەوەمان لە مەسقەتی پایتەختی عومان،بەشداریم كرد لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی مەسقەتی نێودەوڵەتی و بەبەشداری 1600 یاریزان لە 69 وڵاتی هەموو جیهان هاتبوون.
    سەبارەت بە ئەنجانەكانی وەرشوانی دێرین قەلەندەر وتی : ئاستی تاكەكەسی، ئاستی تەمەن لە 50 بۆ 55 ساڵ - 33 گروپ بوو، هەر گروپێك لە 4 یاریزان پێكهاتبوو،توانیم سەركەوم بەسەر یاریزانی هیندی بە ئەنجامی 3-1 و دۆڕانێك لەگەڵ یاریزانێكی ئەمریكاوە بە ئەنجامی 3-0 سەركەوتم بۆ قۆناغی 64 و بە ئەنجامی 3-2 لە یاریزانێكی ئێرانم بردەوە و سەركەوتم بۆ قۆناغی 32 و دوای شكستپێهێنانی یاریزانێكی ئەڵمانیا 3-0 چوومە قۆناغی 16، دوای یارییەكی بەهێز لەگەڵ یاریزانێكی ئینگلتەرا بە ئەنجامی 3-0 دۆڕام ئەم یاریزانە كە لەمنی بردەوە پلەی دووەمی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا،بۆیە دەتوانم بڵێم لەسەر ئاستی جیهان پلەی دەیەمم بەدەستهێنا وئەمەش جێگای شانازییە وئەم ئەنجامەش تا ئێستا بەدەست نەهاتووە بۆ دێرینەكانی عێراق لە تۆپی سەرمێز.