جێگیری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گۆنكاری لە پلانە سەربازییەکانی پارێزگاری کەرکووک پشتڕاستکردەوە

ئەمنی
  • 26-01-2023, 19:59
  • +A -A

    کەرکوک - INA - مەهدی رەبحاوی
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گۆنكاری لە پلانە سەربازییەکانی پارێزگاری کەرکووک و پەسەندکردنی پرەنسیپی کراوەیی و مانۆڕی پشتڕاستکردەوە و وێڕای ڕوونکردنەوەی هۆکارە ئەرێنییەکان، بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکان بۆ لاوازکردنی تواناکانی دوژمن پشتڕاستکردەوە.
      لیوا قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە: "پارێزگای کەرکوک گرنگییەکی زۆری هەیە، جا چ لەئاستی ئەمنی و ئابووری و سیاسی و هەروەها سەبارەت بە بوونی هەندێک لە پاشماوەی چەكدارانی تیرۆریستییەکانی داعش کە هەوڵی ئەوە دەدەن بوونی خۆی دەسەلمێنێت بە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان."
     ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەپێی دیدگای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەموو سەرکردە ئەمنییەکان کاردەکات سەبارەت بە هەموارکردنەوەی پلانەکان و مانۆڕکردن لەگەڵ یەکەکان و فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن و دروستنەکردنی یەکەی چۆنایەتی لە یەک ئاسایشەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هەنگاوە بەپێی ئاستەنگەکان زۆر گرنگە."
     ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە ئامانجی سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی کردنەوەی و گۆڕینی هەندێک یەکە، کە بەم نزیکانە بەرهەمی خۆی بەدەست دەهێنێت"،