مەندەلاوی: پێویستە گرنگی زیاتر بەخزمەتگوزاری لە پارێزگای واست بدرێـت

سیاسی
  • 26-01-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە كەرتی خزمەتگوزاری لە واست كردەوە.
    نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، " موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست كۆبووەوە".
    لە میانی دیدارەكەدا مەندەلاوی جەختی لە گرنگی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنیان و هەروەها گرنگیدان بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت لە ماوەی داهاتوودا، و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكانی بەردەم دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوونەكان - بەپێی ڕێسا كارپێكراوەكان و ئەو دەسەڵاتانەی كە بە پارێزگارەكان دراوە، بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكەدا.
    ناوبراو ئاماژەی بە "گرنگی باشتركردنی بارودۆخی ژیانی خەڵكی واست" كرد، جەختی لەوە كردەوە كە "ماوەی داهاتوو كۆبوونەوەی وەرزی دەبێت لەگەڵ پارێزگارەكان بۆ پێداچوونەوە بە پلانی پێشكەوتن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی ژێرخانەكان هاوتەریب لەگەڵ ئەو پلانانەی كە دانراون لە مەنهەجی حكومەتدا، و پارێزگارەكان پابەندبن بە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانیان لە كەرتەكانی تەندروستی و خزمەتگوزاری و پەروەردە و چارەسەركردنی قەیرانی هەژاری.