سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە جەزائیر

سیاسی
  • 26-01-2023, 10:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  بە یاوەری شاندێکی پەرلەمانی گەیشتە جەزائیر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی 17ەمین خولی کۆنفرانسی یەکێتیی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.
     لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  گەیشتە جەزائیر، بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان کە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران و و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ، لە جەزائیریش  لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی گەلی جەزائیر، ئیبراهیم بۆغالی پێشوازی لێکرا".
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "شاندی پەرلەمان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی خولی ١٧ی کۆنفرانسی ئەنجوومەنەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەکات".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "حەلبوسی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی گروپی جیۆپۆلەتیکی عەرەبی دەکات کە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا بەڕێوەچوو".