وەزیری ناوخۆ جەخت لەجێبەجێكردنی ئەو پلانانە كردەوە كە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی سێ پارێزگا دیاریكراوە

ئەمنی
  • 25-01-2023, 17:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە كارەكانی ئەو پلانانەی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی سێ پارێزگا كێشراوە كردەوە.
    وەزارەتی ناو لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی وۆركشۆپێكی چڕی لەبەڕێوەبەرایەتی رێكخستنەوە و ڕاهێنان كرد بۆ تاوتوێكردنی پێداویستییەكان بۆ سەرخستنی ئەركەكانی وەزارەتی ناوخۆ دوای وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لەپارێزگاكانی موسەننا و دیوانیە و وەسات، بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و فەرماندەی پۆلیسی ئەو پارێزگایانە و ژمارەیەك ئەفسەر.
    وەزیر جەختی لە پێویستی كاركردن بەپێی ئەو پلانانەی كە لەبەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی ئەو پارێزگایانەدا كێشراوە كردەوە، هەروەها وتیشی: بەفەرمان و خاڵەكانی پشكنین و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكان كاربكەن و بەپلانێكی یەكخراو لەڕێگەی هەوڵێكی هەواڵگریی جیاكراوەوە كاربكەن بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ ئەو داواكراوانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و دەستگیریان بكەن.
    هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ فەرماندەی پۆلیسی ئەو پارێزگایانە و پشتیوانی كارەكانیان دوپاتكردەوە، و ڕونیكردەوە: كە وەزارەتی ناوخۆ توانای دابینكردنی كەشێكی ئارام و گونجاوی هەیە بۆ هاوڵاتیان.
    ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە پیاوانانی هاتوچۆ كار لەسەر جوڵەی نەرمی شەقام بكەن و هەیبەتی یاسا بەرزتر رابگرن، هەروەها فەرماندەی پۆلیسی موسەننای راسپارد هەوڵی هەواڵگری بۆ نەهێشتنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگایە توندتر بكەنەوە.