سەرۆك كۆمار پلانی دەستپێكردنی پرۆژەستراتیژییەكان و كاركردنی بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان راگەیاند

سیاسی
  • 25-01-2023, 15:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە، پلانی بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی و كاركردن بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكانی ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، تۆبیاس لیندنەر و سەرۆكی بەشی پەیوەندییە دوولایەنە و ئەوروپییەكان لەگەڵ عێراق ستیفان شنك، و لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەكانی عێراق و ئەڵمانیا.
    رەشید جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كردەوە كە هەردوو وڵات لەچەندین بواری بنەڕەتی و بەتایبەتی ئابووری و ڕۆشنبیری یەكدەگرنەوە، و ئاماژەی بەپێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بەشێوەیەك كەخزمەتی بەبەرژەوەندییەكانی دوو وڵات بكات دا، 
    سەرۆك كۆمار رونیكردەوە: كە پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا سەقامگیری و ئاسایش بپارێزین، چونكە بەنیازین پەیوەندی پێشكەوتوو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دروست بكەین، ئاماژەی بەوەشدا كە حكومەتی ئێستا بەرنامەیەكی وەزاری هەیە كە لەڕیزی ئەولەوییەتەكانیدایە بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بەهاوولاتیان دەكرێت و پلانی درێژخایەنی هەیە بۆ دەستپێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك نەوت و گاز، و هەروەها تەواوبوونی بەندەری گەورەی فاو و ئاسانكارییەكانی تری وەك هێڵی شەمەندەفەر بۆ ئەوەی عێراق ببێتە پەیوەندی نێوان كەنداو و وڵاتانی ئەوروپا.
    هەروەك باسی بارودۆخی شاری شەنگال كرد و ئاماژەی بەوە كرد: كە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكان و كاركردن بۆ چارەسەركردنی هەمیشەیی دۆسیەی ئاوارەكان بەگەڕانەوەیان بۆ ناوچە گونجاوەكان دوای دروستكردنی كەش و هەوای گونجاو بۆیان لەڕووی خزمەتگوزاری و ئاسایشەوە.
    سەرۆك كۆمار راشیگەیاند: پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ئاساییەو سەردانی ئاسایی لەنێوان هەردوولادا هەیە كە كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر دەكرێن و هەروەها ئومێدیش دەكرێت یاسای نەوت و گاز پەسەند بكرێت.
    سەرۆك كۆمار باسی لەپەیوەندییە باشەكانی عێراق كرد لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێكان و ئاماژەیە بۆ ئەوەشكرد كە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمیدا هەیە بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵی سروشتی خۆی لەناوچەكەدا ببینێت.