وەزارەتی دەرەوە: هیچ پاسپۆرتێكی دیپلۆماسیمان لەدەرەوەی یاسایی بەكەس نەدا

ناوخۆ
  • 24-01-2023, 16:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە كە هیچ پاسپۆرتێكی دیپلۆماسی لەدەرەوەی یاسایی بە كەس نادرێت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "لیژنەی تایبەتی وردبینی لە داواكارییەكانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری، كە لەلایەن فوئاد حسێن جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دەرەوە پێكهێنراوە، بە سەرۆكایەتی باڵیۆز سەفیە تالیب سوهەیل، بە ئەندامێتی هەردوو باڵیۆز عومەر بەرزنجی و باڵیۆز عەبدولڕەحمان حوسێنی، و بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی یاسایی باڵیۆز حەیدەر بەراك، سەرۆكی بەشی كونسوڵگەری، ئەحمەد ئەمین ، و سەرۆكی بەشی پرۆتۆكۆل، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ یەكێتی پەرلەمانتارانی عێراق بە سەرۆكایەتی مونتسیرئەمارا و شاندی یاوەری ئەنجامدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە سود وەرگرتن لە توانا و لێهاتووییەكانی ناو وەزارەتەكانی دەوڵەتی عێراق بە تایبەت ئەندامانی پێشووی پەرلەمان و سود وەرگرتن لە ئەزموونەكانیان لە بوارەكانی پەرەپێدانی كاردا كردووە".
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "هەردوولا دەستیان خستە سەر پرسی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە لایەن هەندێك سایتی ڕاگەیاندنەوە بڵاوكرایەوە، هەروەها پێویستی ڕۆڵی هاوبەش لە نیشاندانی وێنەی ڕاستەقینەی ئەنجوومەنی نوێنەران كاری وەزارەتی دەرەوە"، جەختی لەوە كردەوە كە "وەزارەت هیچ پاسپۆرتێكی لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵەكانی یاسایی نەداوە." 
    لای خۆیەوە مۆنتاسەر ئەمارە ئاماژەی بەوەدا كە "یاساكە مافی وەرگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ پەرلەمتانتاری خانەنشین گەرەنتی دەكات تەنانەت دوای خانەنشینبوونیشی، ئەمەش لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2018ی پەرلەماندایە، و لە ئەنجامی ئەم یاسایە بڕیارێك دەردەكەوێت". لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە پەرلەمانتارانی پێشوو، و دەبێت دابینكردنی داواكاری پەرلەمانتاران بۆ وەزارەت بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.