هێزێکی ئەمنی هاوبەش ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین لە باشووری سامەڕڕا ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 24-01-2023, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی لە باشووری سامەڕڕا ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی حەشدی شەعبی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی ئەمنی هاوبەش لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین ئەمڕۆ دەستیکردووە بە پڕۆسەیەکی پشکنین لە باشووری سامەڕا.
    بەیاننامەکە وتی: لەئۆپەراسیۆنەکەدا هێزێکی سوپاو  لیوای یەک و 43٫41ی حەشد بەشداری دەکەن، وتیشی: کە ئۆپەراسیۆنەکە بەئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکانی باشووری سامەڕا ڕێگای سەرەکی بەغداد ئەنجام دەدرێت پێش دەستپێکردنی مەراسیمی یادی شەهیدبوونی ئیمامی هادی، کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست پێدەکات.